چ چاوەڕوانییەکمان لە سەرنووسەران هەیە؟
لە ڕاستیدا شتێکی تایبەتمان ناوێ جگە لەوەی پێشتر دەتانکرد. ئەو کەسانەی کە بەشێک لە کاتی خۆیان بۆ فۆرڤۆ تەرخان کردووە، بەم پێیە ئێمە وای بۆ دەچین ئەوان پرۆژەکەیان بە لاوە پەسەندە. ئەوان دەزانن چۆن کار بکەن و وەکو سەرنووسەرێک ئەوان توانای ئەوەیان هەیە هەندێک لە کێشەکانی ناوەڕۆکی دەقی بەرهەمهێنراوی بەکارهێنەرانی ئاسایی، چارەسەر بکەن.
وەک سەرنووسەرێک لە فۆرڤۆ، ئێوە ئەم تایبەتمەندییە پێشکەوتووانەتان لەبەر دەستدایە:
بەڵێ! بۆشاییەکی گەورە بۆ تۆمارکردنی وشەگەلێکی زۆر بە دڵی خۆتان.
ئێوە دەتوانن وشەیەک یا گۆکردنێکی هەڵە یا بە کوالیتی نزم بسڕنەوە و نووسینی وشەکان بگۆڕن و ئەو بابەتانەی ناڕەسەن و ناپێوەندیدارن لابەرن.
دەتوانن تاگەکانی پیوەندیدار بە وشەیەک بسڕنەوە یا پێیدا بچنەوە یا تاگێکی نوێ زیاد بکەن.
دەست پێڕاگەیشتن بە ڕاپۆرتەکان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە.
دەستپێڕاگەیشتن بە مەکۆکانی تایبەت بە سەرنووسەران.
هاوبەشکردنی زمانی خۆتان لەگەڵ جیهان و پاراستنی میراتی زمانی خۆتان.